زانیاری تەواو لەسەر چۆنییەتی بەڕێوەچوونی جامی سوپەری ئیسپانیا بخوێنەرەوە

زانیاری تەواو لەسەر چۆنییەتی بەڕێوەچوونی جامی سوپەری ئیسپانیا بخوێنەرەوە
2019-11-11

6884 جار خوێندراوەتەوە

+ -

وڵاتی سعودیە میوانداری جامی سوپەری ئیسپانیا دەکات و ریاڵ مەدرید بەرامبەر ڤالانسیا یاریی دەکات و بەرشەلۆنەش روبەروی ئەتلەتیکۆمەدرید دەبێـتەوە.

یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا گەیشتە رێکەوتنی کۆتایی لەگەڵ وڵاتی سعودیە بۆئەوەى یارییەکانی جامی سوپەری ئیسپانیا بۆ سێ ساڵ لەوێ ئەنجام بدرێت.

لەپاى ئەنجامدانی یارییەکانی جامی سوپەری ئیسپانیا لە سعودیە، یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا بۆ هەر ساڵێک 40 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت و پارەکەش بەسەر یانە بەشداربوەکان دابەش دەکرێت.

بریارە رکابەرییەکانی جامی سوپەری ئیسپانیا ئەمساڵ بە بەشداری هەر چوار یانەى بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدرید و ئەتلەتیکۆمەدرید و ڤالانسیا بەڕێوەبچێت.

لە قۆناغی پێش کۆتایدا و لە هەشتی یەکی ساڵی 2020دا ریاڵ مەدرید و ڤالانسیا روبەروی یەک دەبنەوە، لە رۆژی نۆی یەکی هەمان ساڵدا، بەرشەلۆنەو ئەتلەتیکۆمەدرید بە یەک دەگەن.

یاریی کۆتایش لە نێوان براوەى ئەو دوو یارییەدا لە 12ی مانگی یەکی هەمان ساڵدا دەکرێت.