باوکى نیمار داهاتووى کوڕەکەى لە ئەگەرى گەڕانەوە بۆ بەرشەلۆنە یەکلایکردەوە

باوکى نیمار داهاتووى کوڕەکەى لە ئەگەرى گەڕانەوە بۆ بەرشەلۆنە یەکلایکردەوە
2019-11-11

16233 جار خوێندراوەتەوە

+ -

باوکى نیمار ئاشکرایکردووە، کوڕەکەى لە ڕیزەکانى یانەى پاریس سان جێرمانى فەڕەنسیدا دەمێنێتەوە.

شەممەى ڕابردوو نیمار دا سیلڤاى بەڕازیلى گەشتى بۆ شارى بەرشەلۆنە کردبوو، بەمەش دەنگۆى ئەوە بڵاوبووەوە، هێرشبەرە بەڕازیلیەکە نزیکە لەوەى جارێکى تر بگەڕێتەوە بۆ یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى.

لەم بارەیەوە، باوکى نیمار لە لێدوانێکدا، کە ڕۆژنامەى سپۆرتى کەتەلۆنى بڵاویکردووەتەوە، ئاماژە بەوە دەکات، ئەو ئێستا لە بەڕازیلە و بۆ هیچ شوێنێک نەچووە و نەجوڵاوە.

باوکى نیمار دووپاتیکردووەتەوە، کوڕەکەى لە پاریس سان جێرماندا دەمێنێتەوە و خۆشى ئامادەنییە گەیشت بۆ بەرشەلۆنە بکات.

نیمارى ٢٧ ساڵ، لە گواستنەوەى هاوینەى ڕابردوودا ئارەزووى دەکرد یانەکەى بەجێبهێڵێت و نزیکبوو بگەڕێتەوە بەرشەلۆنە، بەڵام سەرکەوتوونەبوو.

 

گ . ف

نیمار لە شارى بەرشەلۆنە لەگەڵ ئارسەر میلۆى یاریزانى بەرشەلۆنە

نیمار