کاپێلۆ: رۆناڵدۆ سێ ساڵە هیچ یاریزانێکی نەبڕیوە

کاپێلۆ: رۆناڵدۆ سێ ساڵە هیچ یاریزانێکی نەبڕیوە
2019-11-11

5498 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فابیۆ کاپێلۆی گەورە راهێنەری ئیتاڵی رەخنەى توند ئاراستەى رۆناڵدۆ دەکات پاش ئەوەى بە تورەییەوە یاریگاى جێهێشت لە یارییەکەى میلان و پێیوایە ئەو وەک رابردوو نەماوە.

لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی سکاى سپۆرتی ئیتالی، فابیۆ کاپێللۆ رایگەیاند: پشتگیری ئەو رەفتارەى رۆناڵدۆ ناکەم کە بەرامبەر میلان نواندی.

وتیشی: ئەو وەک رابردوو نەماوەو ئاستی دابەزیوەو لە روی جەستەیشیەوە ئامادە نییە.

تەئکیدیشی کردەوە کە رۆناڵدۆ بەجۆرێک ئاستی دابەزیوە کە سێ ساڵە هیچ یاریزانێکی نەبڕیوە.

کاپیلۆ ستایشی ئەو ئازایەتییەى ساری کرد کە بۆ جاری دووەم لەسەر یەک رۆناڵدۆی دانیشاند و پشتی بە دیبالا بەست.

کاپیلۆ باسی لەوە کرد کە ئێستا رۆناڵدۆ وەک رابردوو کاریگەری نەماوەو دیبالا و دۆگلاس کۆستا باشتر دەردەکەون.

ئەم قسانەى کاپێلۆ لەکاتێکدایە کە شەوی رابردوو ساری راهێنەری یوڤی رۆناڵدۆی دانیشاند و دیبالای بەشداری پێکرد و هەر ئەویش گۆڵی بردنەوەى لە یانەى میلان کرد.