ڤیدیۆ.. ریاڵ مەدرید چوار بە سفر لە ئیباری بردەوە

ڤیدیۆ.. ریاڵ مەدرید چوار بە سفر لە ئیباری بردەوە
2019-11-09

5028 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەخولی تۆپی پێی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید بە چوار گۆڵی بێ بەرامبەر لە ئیباری بردەوەو بەشێوەیەکی کاتی چوە پلەى یەکەمی ریزبەندییەوە.

لە درێژەى یارییەکانی هەفتەى سیانزەیەمی خولی ئیسپانیا یانەى ریاڵ مەدرید لەدەرەوەى یاریگاى خۆی روبەروی یانەى ئیبار بوەوە.

ریاڵ مەدرید بە ئەنجامێکی گەورە و بە چوار گۆڵی بێ بەرامبەر سەرکەوتنی بەسەر ئیبار بەدەستهێنا.

چوار گۆڵەکەى ریاڵ مەدرید دوانیان بنزیمە تۆماریکرد و دوانەکەى تریش رامۆس و ڤالڤێردی کردیان.

لەو یارییەدا ریاڵ مەدرید لەماوەى نۆ خولەکدا دوو لێدانی سزاى بۆ دروستبوو یەکێکیان بنزیمەو ئەوەى تریش رامۆس جێبەجێی کرد.

بەو بردنەوەیە ریاڵ مەدرید کۆی خاڵەکانی بۆ 25 خاڵ بەرزکردەوەو بەشێوەیەکی کات ی پێشەنگی ریزبەندی خولەکەى گرتوە.