ڤیدیۆ.. بایرن میونشن چوار گۆڵی لە بروسیا دۆرتمۆند کرد

ڤیدیۆ.. بایرن میونشن چوار گۆڵی لە بروسیا دۆرتمۆند کرد
2019-11-09

2138 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەخولی ئەڵمانیا یانەى بایرن میونشن بە چوار گۆڵی بێ بەرامبەر لە بروسیا دۆرتمۆندی بردەوەو سەرکەوت بۆ پلەى سێیەمی ریزبەندی.

لە یاریی لوتکەى هەفتەى یانزەى خولی ئەڵمانیا یانەى بایرن میونشن لەناو یاریگاى ئالیانز ئارینا میوانداری یانەى بروسیا دۆرتمۆندی کرد.

بایرن میونشن بە ئەنجامێکی گەورە و بە چوار گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەکەى لە بروسیا دۆرتمۆند بردەوە.

وەک هەمیشە ئەستێرەى بایرن میونشن لیڤاندۆڤیسکی رۆڵێکی گەورەى هەبوو لە بردنەوەکەدا و دوو گۆڵی تۆمارکرد و دوو گۆڵەکەى تریشی گنابری و هۆمێڵز بەهەڵە لەخۆیانی کرد.

بەو بردنەوەیە بایرن میونشن کۆی خاڵەکانی بۆ 21 خاڵ بەرزکردەوەو بەجیاوازی گۆڵ لەپلەى سێیەمی ریزبەندی دەبینرێت و دۆرتمۆندیش بۆ پلەى پینجەم دابەزی.