ڤیدیۆ.. لەخولی ئینگلتەرا لیستەر سیتی یاریی لوتکەى لە ئارسناڵ بردەوە

ڤیدیۆ.. لەخولی ئینگلتەرا لیستەر سیتی یاریی لوتکەى لە ئارسناڵ بردەوە
2019-11-09

1548 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەخولی ئینگلتەرا لیستەر سیتی بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر سەرکەوتنی بەسەر ئارسناڵ بەدەستهێنا و بەشێوەیەکی کاتی چوە پلەى دووەمی ریزبەندییەوە.

لە درێژەى یارییەکانی هەفتەى دوانزەیەمی خولی ئینگلتەرا یانەى لیستەر سیتی لەناو یاریگاى خۆی میوانداری یانەى ئارسناڵی کرد.

تایمی یەکەم هەردولا بە بێ گۆڵ یەکسان بوون، تایمی دووەم لیستەر ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و توانی دوو گۆڵ لە رێگەى جیمی ڤاردی و جیمس مادیسۆنەوە تۆماربکات.

بەو دوو گۆڵە لیستەر سیتی سێ خاڵی بەدەستهێناو بۆ جاری چوارەم بردنەوەى مسۆگەرکرد و کۆی خاڵەکانی بۆ 26 خاڵ بەرزکردەوەو بەشێوەیەکی کاتی سەرکەوت بۆ پلەى دووەمی ریزبەندی خولی ئینگلتەرا.

ئارسناڵیش بە 17 خاڵ لەپلەى شەشەمی ریزبەندی دەبینرێت.