ڤیدیۆ.. ئینتەرمیلان لەدواخولەکدا بردنەوەى بەدەستهێنا

ڤیدیۆ.. ئینتەرمیلان لەدواخولەکدا بردنەوەى بەدەستهێنا
2019-11-09

2386 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەخولی ئیتاڵیا ئینتەرمیلان بەدوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک سەرکەوتنی بەسەر هیلاس ڤیرۆنا بەدەستهێناو بەشێوەیەکی کاتی چوە پێشەنگی ریزبەندییەوە.

لەدرێژەى یارییەکانی هەفتەى دوانزەى خولی ئیتاڵیا یانەى ئینتەرمیلان لەناو یاریگاى خۆی میوانداری یانەى هیلاس ڤیرۆنای کرد.

هەرچەندە یانەى هیلاس ڤیرۆنا لە خولەکی 19 گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد، بەڵام فیچینۆ و بارێلا لەخولەکەکانی 65 و 83 توانیان گۆڵی یەکسان بون و بردنەوە تۆماربکەن.

بەو بردنەوەیە ئینتەرمیلان کۆی خاڵەکانی بۆ 31 خاڵ بەرزکردەوەو بەشێوەیەکی کاتی و بەجیاوازی دوو خاڵ کەوتە پێش یۆڤانتۆسەوە کە ئەو هێشتا یارییەکەى بەرامبەر میلان ئەنجام نەداوە.