ڤیدیۆ.. پاریس سانجێرمان لە ستاد بریستی بردەوە

ڤیدیۆ.. پاریس سانجێرمان لە ستاد بریستی بردەوە
2019-11-09

1402 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەخولی فەرەنسا پاریس سانجێرمان بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ستاد بریستی بردەوە.

لە میانی یارییەکانی هەفتەى سیانزەیەمی خولی فەرەنسا یانەى پاریس سانجێرمان لەدەرەوەى یاریگاى خۆی بوە میوانی یانەى ستاد بریست.

یانەى پاریس سانجێرمان بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک سەرکەوتنی بەسەر ستاد بریست بەدەستهێنا.

 دووگۆڵەکەى پاریس هەردوو یاریزانی ئەرجەنتینی ئەنخێل دی ماریا و ماورۆ ئیکاردی تۆماریانکرد.

بەو بردنەوەیە پاریس کۆی خاڵەکانی بۆ 30 خاڵ بەرزکردەوەو پێگەى خۆی لەپلەى یەکەم جێگیرتر کرد.