کۆنفرانسی رۆژنامەنوسی ساری پێش روبەڕووبونەوەى میلان

کۆنفرانسی رۆژنامەنوسی ساری پێش روبەڕووبونەوەى میلان
2019-11-09

2650 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ساری پێیوایە میلان یانەیەکی خراپ نیەو رەتیشیکردەوە رۆناڵدۆ پێکانەکەى قورس بێت.

پێش روبەروبونەوەى یانەى میلان، ماوریسۆ ساری راهێنەری یۆڤانتۆس بەشداری کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسی کرد.

ساری دوپاتیکردەوە کە میلان سەرەراى ئەنجامە خراپەکانی بەڵام یانەیەکی بەهێزەو هەمیشە یاریکردن بەرامبەری ئاسان نەبوە.

وتیشی: هەرچەندە رۆناڵدۆ هەست بە ئازار دەکات لە پاژنەى پێیدایە بەڵام پێکانەکەى مەترسیدار نییە.

ستایشی ئاستی بەرزی ئارۆن رامزی و پۆنۆچییشی کرد و هیواى خواست بتوانێت لەماوەى داهاتودا پشویان پێبدات.

باسیشی لەوە کرد کە ئێستا هیگواین ی هێرشبەر لە بەرزترین ئاستی خۆیدایە.

 

بەشێک لە قسەکانی ساری

ساری: سەرەتا خراپەکەى میلان بە ماناى ئەوە نایەت کە خراپ بن، ئەوان لەتوانایاندا هەیە گەشە بکەن، یارییەکەش ئاسان نییە.

 

ساری: رۆناڵدۆ هەست بە ئازار دەکات لە پاژنەى پێیدا، بەڵام هیچ شتێکی مەترسیدار نییە

 

ساری: جارێ بەشداری کردنی دی لیخت مسۆگەرنییە، رامزی لەتوانایدا هەیە هەلی گۆڵ دروستبکات و گۆڵیش بکات جگە لەوەى لە روی بەرگریشەوە باشە

 

ساری: پۆنۆچی کاریگەری گەورەى هەیە لەسەر تیپەکە، پێویستمان بە تواناکانی هەیە، هیوادارین بتوانین پشوی پێ بدەین

 

ساری: بەدڵنیاییەوە هەلێک لەبەردەمماندایە کە لەروی تەکتیکی بەکۆمەڵەوە باش بین، پێویستە بەشێوەیەکی باشتر مامەلە لەگەڵ یارییەکان بکەین لە کاتەقورسەکاندا

 

ساری: هیگواین لە ئێستادا لە باشترین حاڵیدایە