ڤیدیۆ.. چێلسی شەشەم بردنەوەى لەخولی ئینگلتەرا بەدەستهێنا

ڤیدیۆ.. چێلسی شەشەم بردنەوەى لەخولی ئینگلتەرا بەدەستهێنا
2019-11-09

1441 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەخولی ئینگلتەرا چێلسی بۆ جاری شەشەم لەسەر یەک بردنەوەى بەدەستهێناو بەشێوەیەکی کاتی سەرکەوت بۆ پلەى دووەمی ریزبەندی.

لەمیانی یارییەکانی هەفتەى دوانزەیەمی خولی ئینگلتەرا یانەى چێلسی لەناو یاریگاى خۆی میوانداری یانەى کریستاڵ پاڵاسی کرد.

یانەى چێلسی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ بەرامبەر سەرکەوتنی بەسەر کریستاڵ پاڵاس بەدەستهێنا.

دوو گۆڵەکەى چێڵسی تامی ئەبراهام و کریستیان پۆلیسیچ لەخولەکەکانی 52 و 79 تۆماریانکرد.

بەوەش یانەى چێلسی بۆ جاری شەشەم لەسەر یەک بردنەوەى بەدەستهێناو کۆی خاڵەکانی بۆ 26 خاڵ بەرزکردەوەو بەشێوەیەکی کاتی چوە پلەى دووەمی ریزبەندییەوە.