کات و شوێنی جامی سوپەری ئیسپانیا بەشێوازە نوێیەکە ئاشکرابوو

کات و شوێنی جامی سوپەری ئیسپانیا بەشێوازە نوێیەکە ئاشکرابوو
2019-11-09

7913 جار خوێندراوەتەوە

+ -

جامی سوپەری ئیسپانیا لە جدەى سعودیە بەڕێوەدەچێت و دوو شەممەش تیروپشکی قۆناغی پیش کۆتایی رادەکێشرێت.

یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا بریاریدا جامی سوپەری ئیسپانیای ئەم وەرزە بەشێوازە جیاوازەکەى لە جدەى سعودیە بەڕێوەبچێت.

ئاماژەى بەوەشداکە رۆژی دوو شەممەى داهاتوو تیروپشکی قۆناغی پێش کۆتایی رادەکێشرێت.

بریارە 8و 9ی مانگی یەکی ساڵی 2020 یارییەکانی قۆناغی پێش کۆتایی جامی سوپەری ئەوروپا بکرێت و رۆژی 12ی مانگی یەکی هەمان ساڵیش یاریی کۆتایی دەکرێت.

جامی سوپەری ئیسپانیا ئەمساڵ بە شێوازێکی نوێ و بە بەشداری چوار یانە بەڕێوەدەچێت کە ئەوانیش بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدرید و ئەتلەتیکۆمەدرید و ڤالانسیان.

ئەو یاریگایەى جامی سوپەری تیا ئەنجام دەدرێت