نوێترین چاوپێکەوتنی بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە

نوێترین چاوپێکەوتنی بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە
2019-11-09

4860 جار خوێندراوەتەوە

+ -

جۆسێپ بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە بڵاوی کردەوە کە میسی دوای وازهێنانی لە یاری کردن بە درێژایی تەمەنی لە دڵی یانەکەدا دەمێنێتەوە و ئامادەکاریشیان کردوە کە یانەکە لە لوتکەدا بمێنیتەوە دوای واز هێنانی ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە.

لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە رایگەیاند: ئامادەکاریمان کردوە بۆ دوای وازهێنانی میسی لە یاری کردن تا یانەکە بەردەوام لە لوتکەدا بمێنێتەوە.

بارتۆمیۆ وتی: هەر ساتێک میسی وازی لە یاری کردن هێنا ئەوا بە دڵنیاییەوە شوێنی لە یانەی بەرشەلۆنەبە درێژایی ژیانی.

وتیشی: ڤالڤێردی ڕاهێنەرێکی نمونەییە لە پێناو تێگەیشتن لە نێوان یاریزانە بە ئەزمونەکان و یاریزانە لاوەکان،لە توانایدایە یانەیەکی بەهێز بنیاد بنێت.

ئاماژەی بەوەشدا: نەیمار لە پاریس سانجێرمان مایەوە، پێویستە ئێمە ڕێزی یاریزانەکە و یانەکەشی بگرین.

 

سەرجەم لێدوانەکانی بارتۆمیۆ:

بارتۆمیۆ : ئامادەکاریمان کردوە بۆ دوای وازهێنانی میسی لە یاری کردن تا یانەکە بەردەوام لە لوتکەدا بمێنێتەوە.

بارتۆمیۆ : هەر ساتێک میسی وازی لە یاری کردن هێنا ئەوا بە دڵنیاییەوە شوێنی لە یانەی بەرشەلۆنەبە درێژایی ژیانی.

بارتۆمیۆ : دوو تا سێ وەرزی تر میسی کاپتنی یانەکەمان دەبێت.

بارتۆمیۆ : بۆندی میسی لە ٢٠٢١ کۆتایی دێت،بەڵام ئێمە ئیرادەمان بەهێزە و بۆندەکەی میسی درێژ دەکەینەوە .

بارتۆمیۆ : نەیمار لە پاریس سانجێرمان مایەوە، پێویستە ئێمە ڕێزی یاریزانەکە و یانەکەشی بگرین.

بارتۆمیۆ : ڤالڤێردی ڕاهێنەرێکی نمونەییە لە پێناو تێگەیشتن لە نێوان یاریزانە بە ئەزمونەکان و یاریزانە لاوەکان.

بارتۆمیۆ : بە دڵنیاییەوە ئێمە یاریزانی لاومان هەیە کە داهاتویەکی گەشی هەیە وە بۆندی نوێش لەگەڵ یاریزانانی یانەکانی تر دەکەین لە داهاتوودا،وە بیرمان نەچێت لاماسیاش یاریزانی ئاست بەرز پێدەگەینێت لەبەرئەوە دڵخۆشم بە مانەوەی بەرشەلۆنە لە لوتکەدا لە دوای وازهێنانی میسیش.

بارتۆمیۆ : یاری کردن لە بەرشەلۆنە هەروا ئاسان نیە،دیمبلی چانسی نیە بە هۆی زۆری پێکانەکەیەوە بەلام ئێمە متمانەی تەواومان پیێەتی کە داهاتویەکی گەشی هەیە.

بارتۆمیۆ : کۆتینۆ لەگەڵ شێوازی یاری کردنی بەرشەلۆنە زۆر خۆی نەگونجاند،بەڵام ئێمە بە خواستن بەخشیمان بە یانەی بایرن میونشن،بەڵام کۆتینۆ هەموو کات وەک یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی جیهان دەمێنێتەوە.

بارتۆمیۆ : ڤالڤێردی لە توانایدایە یانەیەکی بەهێز بنیاد بنێت.

بارتۆمیۆ : هیوایەکی زۆرمان بە ئاست بەرزی گریزمان و ئەنسۆ فاتی هەیە.

بارتۆمیۆ : دی یۆنگ کەسایەتیەکی زۆر بەهێزی هەیە لە بەرشەلۆنە و داهاتوویەکی گەشی یانەکەیە.

 

خ . ک