وێنە.. هەشت یاریزانی ریاڵ مەدرید لە یارییەکەى ئیبار دوورخراونەتەوە

وێنە.. هەشت یاریزانی ریاڵ مەدرید لە یارییەکەى ئیبار دوورخراونەتەوە
2019-11-09

6145 جار خوێندراوەتەوە

+ -

راهێنەری ریاڵ مەدرید هەشت یاریزانی بەهۆکاری جیاواز لە یارییەکەى ئیبار لەخولی ئیسپانیا دوورخستەوە.

بریارە ئەمشەو کاتژمێر 8 و 30 خولەک یانەى ریاڵ مەدرید لەدەرەوەى یاریگاى خۆی روبەروی یانەى ئیبار ببێتەوە.

پێش ئەو یارییە زیدانی راهێنەری ریاڵ مەدرید هەشت یاریزانی لە لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکان بەهۆکاری جیاواز دورخستەوە.

هەریەک لە مارسیلۆ  و ئۆدریزۆلا و ئاسینسیۆ و جەیمس رۆدریگێزو گاریس بەیل و ئیبراهیمدیاز و یۆڤیچ و ناتچۆ لەو یارییە دورخراونەتەوە.

زیدان بریاریداوە بەهەمان ئەو پێکهاتەیە یاریی بکات کە شەش گۆڵی لە یانەى گەلەتەسەراى کردوە.