بەرنامەیەکی ئیسپانی ئەیسلەمێنێت میسی و گریزمان پەیوەندییان باش نییە

بەرنامەیەکی ئیسپانی ئەیسلەمێنێت میسی و گریزمان پەیوەندییان باش نییە
2019-11-08

6351 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی ئاماژە بە خراپی پەیوەندی نێوان میسی و گریزمان دەدات و تەئکید دەکاتەوە کە لە راهێنانەکانیشدا بەیەکەوە قسە ناکەن.

بەرنامەى ئیلچیرینگتینۆی ئیسپانی ئاشکرایکردوە کە هێشتا میسی دڵی بەرامبەر گریزمان باش نەبوە ئەوەش پاش ئەوەى یاریزانە فەرەنسییەکە وەرزی رابردوو فیلمێکی دەرکرد لەسەر رەتکردنەوەى یانەی بەرشەلۆنە.

ئەو بەرنامە تەلەفزیۆنیەى ئیسپانیا باسی لەوە کردوە لە ژوری خۆگۆرین هەست بە سارد و سری نێوان ئەو دوو یاریزانە کراوە و لە راهێنانەکانیشدا هیچ گفتوگۆیەک لە نێوانیاندا نابینرێت.

لەوکاتەوەی گریزمان پەیوەندی بە یانەى بەرشەلۆنەوە کردوە نەیتوانیوە جێپەنجەى خۆی لە یانەکە پیشان بدات و لە پێکهاتەى سەرەکیش جێگەى خۆی نەکردۆتەوە و لە چەند یارییەکیش لەسەر کورسی یەدەگ بوە.