دواین هەواڵ لەسەر بارودۆخی پێکانی نەیمار بزانە

دواین هەواڵ لەسەر بارودۆخی پێکانی نەیمار بزانە
2019-11-08

4249 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نەیمار لە راهێنان کردن لە ژێر چاودێری پزیشکەکان بەردەوامەو پێشبینی دەکرێت هەفتەى داهاتوو بگەرێتەوە راهێنانە بەکۆمەڵەکان. تیمی پزیشکی یانەى پاریس سانجێرمان ئاشکرایکرد، هێشتا نەیمار لە پێکانەکەى چاکنەبۆتەوەو لە ژێر چاودێری پزیشکەکاندا. باسیشیان لەوە کردوە کە پلانیان هەیە لە هەفتەى داهاتوو بیخەنەوە ناو راهێنانە بەکۆمەڵەکان بۆ ئەوەى بزانن بارودۆخی پێکانەکەى گەیشتوە بە چی. نەیمار لەوکاتەوەى پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانەوە کردوە چەند جارێک بەهۆی پێکانەوە دورکەوتۆتەوە. بە پێی ئامار و داتاکانی ئۆپتا، نەیمار لە 64 یاریی پاریس سانجێرمان بێ بەش بوە بەهۆی پێکانەوە و بەشداری 63 یاریشی کردوە.