خشتە.. ئەمشەو بە یارییەک هەفتەى ١٢ى خولى ئیتاڵیا دەستپێدەکات

خشتە.. ئەمشەو بە یارییەک هەفتەى ١٢ى خولى ئیتاڵیا دەستپێدەکات
2019-11-08

4895 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولى ئیتاڵیا، سبەینێ ئینتەر میلان میواندارى هیلاس ڤیرۆنا دەکات و یەکشەممەش یۆڤانتۆس و میلان یارى لوتکە دەکەن.

ئەمشەو کاتژمێر ١٠ و ٤٥ خولەک، لە هەفتەى ١٢ى خولى پلە یەکى تۆپى پێى ئیتاڵیا، ساسۆلۆ و بۆلۆنیا لە یاریگاى یانەى یەکەم ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە.

سبەینێش چەند یارییەکى ترى هەفتەکە دەکرێن، کاتژمێر هەشتى شەو، ئینتەر میلان لە یاریگاى جۆزیپى میاتزا، میواندارى هیلاس ڤیرۆنا دەکات.

لە یارییەکى تردا و کاتژمێر ١٠ و ٤٥ خولەکى شەو، ناپۆلى لە یاریگاى سان پاوڵۆى تایبەت بەخۆى، ڕووبەڕووى جەنەوا دەبێتەوە.

یەکشەممەش سەرجەم یارییەکانى تر دەکرێن، لە یارى لوتکەى هەفتەکەدا و کاتژمێر ١٠ و٤٥ خولەکى شەو، یۆڤانتۆس لە یاریگاى ئەلیانز ستادیۆم، میواندارى ئەى سى میلان دەکات.

یۆڤانتۆس بە ٢٩ خاڵ پێشەنگى ڕیزبەندى خولەکەى گرتووە و بە جیاوازى خاڵێک لە پێش ئینتەر میلانى پلەى دووەمەوەیە، ڕۆماش لە پلەى سێیەمدایە و ٢٢ خاڵى هەیە.

 

گ . ف