کۆنفرانسی رۆژنامەنوسی راهێنەری ریاڵ مەدرید پیش یارییەکەى گەلەتەسەراى

کۆنفرانسی رۆژنامەنوسی راهێنەری ریاڵ مەدرید پیش یارییەکەى گەلەتەسەراى
2019-10-21

5858 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زیدان دڵتەنگە بەو رەخنانەى ئاراستەیان دەکرێت و سەرکەوتنەکانی پێشویان لەیاد کردون و دوپاتیشیکردەوە کە ئامانجیان ئەوەیە بگەرێنەوە رێی سەرکەوتن.

پێش روبەروبونەوەى گەلەتەسەراى ، زیدانی راهێنەری ریاڵ مەدرید بەشداری کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسی کرد.

زیدان دوپاتیکردەوە کە بەشێوەیەکی خراپ دەستیان کردوە بە چامپیۆنز لیگ و هەلی ئەوەیان لەبەردەمدایە خۆیان رێک بخەنەوە.

وتیشی: بەداخەوە لە تۆپی پێدا زوو سەرکەوتنەکان بیر دەچنەوەو باسی ئەوە ناکرێت کە پێشتر بەدەستمان هێناوە.

زیدان دوپاتیکردەوە کە یاریزانەکان دەزانن کەوتونەتە چ دۆخێکی خراپەوەو بە دڵنیاییەوە دەیانەوێت بەرەو سەرکەوتن هەنگاو بنێن.

ئاماژەى بەوەشدا کە ئەوەى رۆیشتوە کۆتایی هاتوەو پێویستە بیر لە داهاتوو بکەنەوە,.

 

بەشێک لە قسەکانی زیدان

زیدان: بەرامبەر گەلەتەسەراى یارییەکی گرنگمان هەیە بۆ ئەوەى بونی خۆمان بسەلمێنین

 

زیدان: بەشێوەیەکی خراپ لە چامپیۆنز لیگ دەستمان پی کردوە، بەڵام بەرامبەر گەلەتەسەراى هەلێکی گەورەمان لەبەردەمدایە ، هەرچییەکیش روبدات لەو یارییەدا هێشتا یاریی تر زۆر ماوە تا ئەنجامی بدەین.

 

زیدان: ئەوەى رۆیشت رۆی، ئەوەى گرنگە ئێستایە ، بە دڵنیاییەوە پێمناخۆشە ئەوەى دەوترێت، بەڵام ئەوەى بیری لێ ئەکەمەوە تەنها یارییەکەى گەلەتەسەرایە

 

زیدان: دەمەوێت تا هەتایە لێرە بمێنمەوە

 

زیدان: زوو بیرتان چوەوە من چیم کردوە، ژیان ئاوایە ، پێمناخۆشە کە ئەو قسانە لەسەر من دەکرێت

 

زیدان: هەندێ جار روبەروی بارودۆخی خراپ دەبیتەوە، ئێمە ریاڵ مەدریدین و ناکرێت هەڵە بکەین، ئێمە ئامادەین و دەزانین یارییەکی بەهێزچاوەرێمان دەکات.

 

زیدان: ناکرێت لەکاتی شکستدا تۆمەت بخەینە سەر کەس، متمانەم بە یاریزانەکان و تیپەکەم هەیە

 

زیدان:  هیچ توشی سەرسورمان نابم بەوەى دەوترێت، من قسە لەسەر راو بۆچون ناکەم ، پێویستە لەکاتە خراپەکاندا هەنگاو بەرەو پێش بنێین.

 

زیدان: هەموو یاریزانەکان دەزانن لە چ حاڵەتێکدان و پاڵپشتییەکیان هەیە کە وابکەن ئاستێکی بەرز بەرامبەر گەلەتەسەراى پیشکەش بکەن.

 

زیدان: تۆپی پێ ئەو شتانە لەیاد دەکات کە پێشتر بەدەستت هێناون،  ژیان ئاوایە

 

زیدان: بۆ رزگاربون لە هەموو ئەمانە، پێویستە ئەنجامی ئیجابی بەدەست بهێنین.