لێدوانی راهێنەری یۆڤانتۆس پێش روبەڕووبونەوەى لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ

لێدوانی راهێنەری یۆڤانتۆس پێش روبەڕووبونەوەى لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ
2019-10-21

1719 جار خوێندراوەتەوە

+ -

راهێنەری یۆڤانتۆس دوپاتیکردەوە کە رکابەرەکەیان لە حاڵێکی زۆر باشدایەو ستایشی ئاستی بەرزی رۆناڵدۆی پورتوگالیشی کرد.

پێش روبەروبونەوەى لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆی روسی، ماوریسۆ ساری راهێنەری یۆڤانتۆس بەشداری کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسی کرد.

ساری دوپاتیکردەوە کە لۆکۆمۆتیڤ بە حاڵێکی زۆر باشدا دەرۆن و لەوە بەهێزترن کە پێشبینیمان دەکرد.

پێشیوایە چانسیان هەیە کە لە ئێستادا هەردوو یاریزان دیبالا و هیگواین ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکەن.

لە بەشێکی تری قسەکانیدا ساری راهێنەری یوڤی ستایشی رۆناڵدۆی کرد بەوەى شێوازێکی تایبەتی هەیە و پێش دەستپێکردنی وەرز ئامانجەکانی خۆی دیاریی دەکات.

پێشیوایە کە رامزی بۆ یاریکردن ئامادە نیەو دانیلۆش ناتوانێت 90 خولەک یاریی بکات و رابیۆتیش هەنگاو بە هەنگاو ئاستی بەرز دەبێتەوە.

دوپاتیشیکردەوە کە ئەوان ئێستا زۆر باشتر لە سەرەتاى وەرز یاریی دەکەن و لە رێگەیەکی راستدان.

 

بەشێک لە قسەکانی ساری

ماوریسۆ ساری: روبەروی یانەیەکی بەهێز دەبینەوە، وەرزێکی نمونەیی پێشکەش دەکەن، باشترن لەوەى ئێمە چاوەرێمان دەکرد، تیپێکی مەترسیدارن بەتایبەت کە تۆپیان پێ دەبێت.

 

ماوریسۆ ساری: چانسێکی باشمان هەیە کە دیبالا و هیگواین لە حاڵێکی باشدا دەبینین، ئێمە ئێستا زۆر باشتر یاریی دەکەین لە سەرەتاى وەرز، ئێمە لەسەر رێگەیەکی راست دەرۆین و پێویستە بەردەوام بین.

 

ماوریسۆ ساری: پێموانیە رامزی بۆ یاریکردن ئامادە بێت، هێشتا لە پێکان چاک نەبۆتەوە، دانیلۆ تواناى نیە 90 خولەک یاریی بکات.

 

ماوریسۆ ساری: رۆناڵدۆ بیرکردنەوەیەکی جیاوازی هەیە، پێش دەستپێکردنی وەرز ئەو کۆمەڵێک ئامانج بۆ خۆی دادەنێت.

 

ماوریسۆ ساری: دڵخۆشم بە بەرزبونەوەى ئاستی رابیۆ، لە راهێنانەکان زۆر باش دەردەکەوێت و متمانەم پێی هەیە.