لێدوانی رۆناڵدۆ پێش روبەروبونەوەى لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ

لێدوانی رۆناڵدۆ پێش روبەروبونەوەى لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ
2019-10-21

3709 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رۆناڵدۆ پێیوایە تەمەن بۆ ئەو تەنها ژمارەیە و تەئکیدیشی کردەوە کە نازناوە بەکۆمەڵەکان لە پێشترن وەک لە نازناوی تاکە کەسی.

پێش روبەروبونەوەى یانەى لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ لەخولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، کریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی بەشداری کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسی کرد.

رۆناڵدۆ دوپاتیکردەوە کە ئەمساڵ زیاتر بەشێوازی هێرشبردن یاریی دەکەن و دڵخۆشە بەو گۆرانکارییە.

وتیشی: تیپەکەمان متمانەى زیاتری بەخۆی هەیە و هەموو ساڵێک لە پێناو بەدەستهێنانی زۆرترین نازناو دەجەنگین.

لە بەشێکی تری قسەکانیدا رۆناڵدۆ تەئکیدی لەسەر ئەوە کردەوە کە تەمەن بۆ ئەو تەنها ژمارەیە بەرزبونەوەى ئاستی بە رونی دیارە.

پێشیوایە نازناوە بەکۆمەڵەکان لە ئاستی دوەمدان و ئەوەى ئەو بەلایەوە گرنگە نازناوە بەکۆمەڵەکانە.

ئاماژەى بەوەشدا کە ئەو کاتێک خۆشحاڵ دەبێـت کە تیپەکەى براوە دەبێت و گۆڵ دەکات.

 

بەشێک لە قسەکانی رۆناڵدۆ

رۆناڵدۆ: تیپەکە متمانەى زۆری بەخۆی هەیە ، شێوازی یاریکردنمان زۆر گۆڕاوە، بە تێپەربونی کات باشتر ئەبین.

 

رۆناڵدۆ: هەموو ساڵێک ئێمە لە رکابەریدا دەبین، ئامانجمان بردنەوەی زۆرترین یارییە ، نازناوە بەکۆمەڵەکان لە تاکییەکان گرنگترن.

 

رۆناڵدۆ:ئامانجمان لە یارییەکەى لۆکۆمۆتیڤ بردنەوەیە بۆ ئەوەى بگەینە قۆناغی داهاتوو

 

رۆناڵدۆ: ئەم وەرزە زیاتر بەشێوەی هێرشبردن یاریی دەکەین، شێوازێکی نوێ بەکار دەهێنین و منیش دڵخۆشم پێی.

 

رۆناڵدۆ: 700 گۆڵم تێپەراندوە بەڵام ئامانجی یەکەمم هاوکاری کردنی یانەکەمە، دەمەوێت گۆڵی زیاتر بکەم و هاوکاری هاورێکانم بکەم لە بردنەوەدا.

 

رۆناڵدۆ: بردنەوەو تۆمارکردنی گۆڵ دڵخۆشم ئەکەن، گەرانەوە بۆ ماڵەوەو بینینی منداڵەکانم دڵخۆشترم دەکەن، هەموو ئەمانە وام لێدەکەن ئاستی بەرزتر پێشکەش بکەم.

 

رۆناڵدۆ: تەمەن تەنها ژمارەیە ، ئەوەش لە ئاستما دەردەکەوێت، دیبالا و هیگواینیش یاریزانی باشن، بەهەمان شێوە بۆ کوادرادۆ و بێرناردسکی

 

رۆناڵدۆ: پێموانیە کە ئەگەر منیان لەگەڵ نەبم یوڤی خراپتر بێت، هەموو یاریزانێک لە تیپەکەدا گرنگە.