لۆران بلان چوە لیستی پاڵێوراوەکان بۆ جێگەکەى سۆلشایەر

لۆران بلان چوە لیستی پاڵێوراوەکان بۆ جێگەکەى سۆلشایەر
2019-10-13

1401 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لۆران بلان چوە ریزی ئەو راهێنەرانەى پاڵێوراون بۆ پۆستی راهێنەرایەتی یانەى مانچستەر یونایتد. یانەى مانچستەریونایتد ئەم وەرزە لەخولی ئینگلتەرا لەکۆی 8 یاریی دوو بردنەوەو سێ یەکسان بون و سێ شکستی هەیە و لەپلەى دوانزەیەمی ریزبەندیدایە. بە پێی هەوالی رۆژنامەکان، ئیدارەى مان یونایتد کۆتایی ئەم وەرزە دەستبەرداری سۆلشایەری راهێنەر دەبێت. بۆ جێگەى سۆلشایەریش چەند راهێنەرێک دیاریی کراون تا جێگەى بگرنەوە. لە رابردودا ئالێگری ئیتاڵی بەهێزترین پاڵێوراو بو بەڵام لە ئێستادا لۆران بلانی فەرەنسیش چوەتە ریزی پاڵێوراوەکانەوە.