بارودۆخی یاریزانە پێکراوەکانی بەرشەلۆنە بزانە

بارودۆخی یاریزانە پێکراوەکانی بەرشەلۆنە بزانە
2019-10-13

5815 جار خوێندراوەتەوە

+ -

جۆردی ئالبا لە پێکان چاک بوەوەو بۆ یاریکردن ئامادەیە و ئۆمتیتیش گەیشتۆتە قۆناغی کۆتایی چارەسەرەکەیەوە. تیمی پزیشکی یانەى بەرشەلۆنە ڤالڤێردی راهێنەری ئاگادارکردەوە کە ئالباى بەرگریکاری لای چەپ لە پێکانەکەى چاکبۆتەوەو بۆ یاریکردن ئامادەیە. ئالبا نزیکەى مانگێکە بەهۆی پێکانەوە لە ریزەکانی بەرشەلۆنە دورکەوتۆتەوە. تیمی پزیشکی یانەى بەرشەلۆنە ئەوەشی ئاشکراکردوە کە ئۆمتیتی فەرەنسی و بەرگریکاری یانەکەش گەیشتۆتە قۆناغی چارەسەری پێکانەکەی و هەنگاو بەرەو چاک بونەوە دەنێت. ئۆمتیتیش لەم دوو وەرزەدا تەنها 15 یاریی بۆ بەرشەلۆنە ئەنجامداوە.