بە فەرمی.. سەرهەنگ موحسین بوو بە یاریزانی برایەتی

بە فەرمی.. سەرهەنگ موحسین بوو بە یاریزانی برایەتی
2019-10-10

3373 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سەرهەنگ موحسینی گۆڵچی بەشێوەیەکی فەرمی گرێبەستی لەگەڵ یانەى برایەتی ئیمزاکرد.

سەرهەنگ موحسین پێشتر یاریزانی یانەى هەولێربوو، پاش 18 ساڵ یاریکردن بۆ ئەو یانەیە بڕیاریدا لە ریزەکانی بروات.

دواجار سەرهەنگ موحسین چوە ریزەکانی یانەى برایەتی و لە بارەگاى یانەکە بۆندەکەى ئیمزاکرد و چەند وێنەیەکیشیان بڵاوکردەوە.

سەرهەنگ موحسێن بە یەکێک لە گۆڵچییە بەتواناکانی کوردستان دادەنرێت و بەشداری سەرجەم ئاستە جیاوازەکانی هەڵبژاردەى عێراقیشی کردوە.