ریاڵ مەدرید 30 ملیۆن یۆرۆی بۆ کڕینی ئیریکسن تەرخان کردووە

ریاڵ مەدرید 30 ملیۆن یۆرۆی بۆ کڕینی ئیریکسن تەرخان کردووە
2019-10-10

3709 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدرید گرێبەستێکی 30 ملیۆن یۆرۆیی بۆ کرینی ئیریسکنی یاریزانی یانەى تۆتنهام ئامادەکردوە.

زیدانی راهێنەری ریاڵ مەدرید پیرێزی سەرۆکی ئاگادارکردۆتەوە لە پێویستی یانەکەى بە یاریزانێکی هێلی ناوەراست.

بە پێی هەواڵی رۆژنامەکان، پیرێز پێیوایە ئیریکسن نمونەیی ترین یاریزانە بۆ ئەوەى ریاڵ مەدرید گرێبەستی لەگەڵ ئیمزابکات.

بەتایبەتی پاش ئەوەى یاریزانە دانیمارکییەکە رەتیکردەوە گرێبەستەکەى لەگەڵ تۆتنهام نوێ بکاتەوە.

بە پێی هەواڵی رۆژنامەکان، سەرۆکی ریاڵ مەدرید بری 30 ملیۆن یۆرۆی بۆ کرینی ئیریکسن تەرخان کردوە و لەگواستنەوەى زستانەدا هەوڵی بۆ دەدەن.