ئیدارەى مانچستەر یونایتد تا کۆتایی وەرز سۆلشایەر دوورناخاتەوە

ئیدارەى مانچستەر یونایتد تا کۆتایی وەرز سۆلشایەر دوورناخاتەوە
2019-10-10

3093 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یاریی داهاتوی مانچستەر یونایتد نەبوەتە دواهەل بۆ سۆلشایەری راهێنەر و پێشبینی دەکرێت کۆتایی وەرز گرێبەست پێشکەشی ئالێگری بکرێت.

یانەى مانچستەر یونایتد لەخولی ئینگلتەرا لە هەشت یاریی دوو بردنەوەو سێ یەکسان بون و سێ شکستی هەیە و بە 9 خاڵ لەپلەى دوانزەیەمدایە.

بریارە 20ی مانگی 10 یانەى مانچستەر یونایتد لەناو ئۆڵد ترافۆرد میوانداری یانەى لیڤەرپوڵ بکات.

ئیدارەى مانچستەر یونایتد رەتیکردەوە کە شکست بەرامبەر لیڤەرپوڵ ببێتە هۆیەک بۆ دورخستنەوەى سۆلشایەری راهێنەر و دڵنیاییان داوەتێ کە تا کۆتایی وەرز لە پۆستەکەى دەمێنێتەوە.

بە پێی هەواڵی رۆژنامەکان، ئالێگری راهێنەری پێشوی یۆڤانتۆس بەهێزترین پاڵێوراوە بۆ پۆستی راهێنەرایەتی مانچستەر یونایتد و گفتوگۆکانیش لەگەڵیدا دەستی پێکردوە.