بارودۆخی یاریزانە پێکراوەکانی ریاڵ مەدرید بزانە

بارودۆخی یاریزانە پێکراوەکانی ریاڵ مەدرید بزانە
2019-10-10

4492 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مارسیلۆ گەرایەوە مەشق و راهێنانەکانی ریاڵ مەدرید بەڵام هێشتا ئاسینسیۆ و کروس و ناتچۆ لە قۆناغی چارەسەرکردندان.

مەشق و راهێنانەکانی ریاڵ مەدرید بە بێ ئەو یاریزانانە بەڕێوەچوو کە پەیوەندیان بە ریزی هەڵبژاردەکانیانەوە کردوە بۆ یارییە دۆستانەکان و پاڵاوتنەکان.

مارسیلۆی بەرازیلی بەشێوەیەکی سروشتی بەشداری راهێنانە بەکۆمەڵەکانی کردوەو هەستی بە ئازار نەکردوە.

بەڵام هەردوو یاریزان کروز و ناتچۆ هێشتا بەتەواوی چاک نەبونەتەوەو لە قۆناغی چارەسەرکردندان.

هەرچی ئاسینسیۆشە کە بەهۆی پچرانی بەستەرەکانی ئەژنۆیەوە نزیکەى شەش مانگ دورکەوتۆتەوە، لە ژێر چاودێری پزیشکیدایەو گەیشتۆتە قۆناغی دوەمی چارەسەرکردنی پێکانەکەى.