ڤیدیۆ.. لە جامى شەنگەهاى جۆکۆڤیچ لە ئیسنەرى بردەوە

ڤیدیۆ.. لە جامى شەنگەهاى جۆکۆڤیچ لە ئیسنەرى بردەوە
2019-10-10

638 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نۆڤاک جۆکۆڤیچ لە جۆن ئیسنەرى بردەوە و سەرکەوتنى بۆ قۆناغى چارەکى کۆتایى جامى شەنگەهاى بەدەستهێنا.

لە قۆناغى سێیەمى جامى شەنگەهاى بۆ تێنسى سەر زەوى، کە لە چین بەڕێوەدەچێت، نۆڤاک جۆکۆڤیچى سڕبى بەرامبەر جۆن ئیسنەرى ئەمریکى یاریکرد.

نۆڤاک جۆکۆڤیچى ٣٢ ساڵ، بە دوو کۆمەڵەى بێ بەرامبەر یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا و ئەنجامى کۆمەڵەکانیش حەوت بە پێنج و شەش بە سێ گێم بوو.

بەم ئەنجامەش، جۆکۆڤیچى پێشەنگى ڕیزبەندى باشترین یاریزانانى تێنسى جیهان، سەرکەوتنى بۆ قۆناغى چارەکى کۆتایى پاڵەوانێتییەکە بەدەستهێنا و لەو قۆناغەشدا ڕووبەڕووى ستیفانۆس سیسیپاسى یۆنانى دەبێتەوە.

 

گ . ف