ئینتەر میلان عەوداڵى یاریزانێکى هێڵى ناوەڕاستە

ئینتەر میلان عەوداڵى یاریزانێکى هێڵى ناوەڕاستە
2019-10-10

5339 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینتەر میلان لیستێکى چوار یاریزانى دیاریکردووە و دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ یەکێکیاندا ئیمزابکات.

ڕۆژنامەى تۆتۆ سپۆرتى ئیتاڵى بڵاویکردووەتەوە، یانەى ئینتەر میلان دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ یاریزانێکى هێڵى ناوەڕاستدا ئیمزابکات و بۆ ئەو مەبەستەش چوار یاریزان پاڵێوراون.

ڕۆژنامە ناسنامەى یاریزانەکانى ئاشکراکردووە، کە بریتین لە ئیڤان ڕاکیتیچ لە بەرشەلۆنە و دۆنى ڤان دى بیک لە ئەیاکس و نیمانیا ماتیچ لە مانچستەر یونایتد و میلینکۆڤیچ ساڤیچ لە لازیۆ.

ئینتەر میلان دەیەوێت جێگەى رادگا ناینگۆلان پڕبکاتەوە، کە لە گواستنەوەى هاوینەى ڕابردوودا بەخواستن پەیوەندى بە یانەى کالیارییەوە کرد.

 

گ . ف

ئیڤان ڕاکیتیچ

دۆنى ڤان دى بیک

نیمانیا ماتیچ

میلینکۆڤیچ ساڤیچ