یەکێتى تۆپى پێى ئیتاڵیا دەیەوێت پاداشتى مانچینى بکات

یەکێتى تۆپى پێى ئیتاڵیا دەیەوێت پاداشتى مانچینى بکات
2019-10-10

4414 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یەکێتى تۆپى پێى ئیتاڵیا بەنیازە بۆ دوو ساڵى تر گرێبەستەکەى ڕۆبێرتۆ مانچینى ڕاهێنەر نوێبکاتەوە.

سایتى کاڵچیۆ میرکاتۆ بڵاویکردووەتەوە، پێشبینیدەکرێت هەڵبژاردەى ئیتاڵیا سەرکەوتن بۆ جامى نەتەوەکانى ئەوروپاى ٢٠٢٠ بەدەستبهێنێت، لەبەرئەمەش یەکێتى تۆپى پێى ئیتاڵیا خوێندنەوە بۆ ئەوە دەکات بۆ دوو ساڵى تر گرێبەستەکەى مانچینى نوێبکاتەوە، وەک ڕێزێک بۆ ڕاهێنەرەکە.

سایتەکە ئاماژەى بەوە کردووە، گرێبەستەکەى ئێستاى مانچینى لە حوزەیرانى داهاتوودا کۆتایى دێت، کە لە ئایارى ٢٠١٨دا پۆستەکەى وەرگرت، گەر گرێبەستەکەى نوێبکرێتەوە، ئەوا تا کۆتایى مۆندیالى ٢٠٢٢ى قەتەر بەردەوامدەبێت.

ئیتاڵیا لە کۆمەڵەى دەیەمى پاڵاوتنەکانى یۆرۆى ٢٠٢٠دایە و شەش بردنەوەى لەسەریەکى تۆمارکردووە و بە ١٨ خاڵ لە پێشەنگى کۆمەڵەکەیدایە.

 

گ . ف