خشتە.. ئەمشەو عێراق لە پاڵاوتنەکانى ئاسیادا میواندارى هۆنگ کۆنگ دەکات

خشتە.. ئەمشەو عێراق لە پاڵاوتنەکانى ئاسیادا میواندارى هۆنگ کۆنگ دەکات
2019-10-10

4559 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەمشەو لە پاڵاوتنەکانى ئاسیا، عێراق میواندارى هۆنگ کۆنگ دەکات و کاتانیچیش ئامادەیى هەڵبژاردەکەى بۆ یارییەکە ڕاگەیاند.

ئەمشەو کاتژمێر حەوت، لە جەولەى سێیەمى قۆناغى کۆمەڵەکانى پاڵاوتنى نەتەوەکانى ئاسیا بۆ مۆندیالى ٢٠٢٢ى قەتەر، هەڵبژاردەى عێراق لە یاریگاى بەسڕەى نێودەوڵەتى، میواندارى هۆنگ کۆنگ دەکات.

عێراق لەم قۆناغەدا یارییەکى بەرامبەر بەحرەین کردووە و یارییەکەش بە یەکسانى و بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتایى هات و بە خاڵێک پلەى سێیەمى کۆمەڵەکەى گرتووە.

سریچکۆ کاتانیچى سلۆڤینى ڕاهێنەرى عێراق لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا ئامادەیى هەڵبژاردەکەى بۆ یارییەکەى ئەمشەو دووپاتکردەوە و دەڵێت "هەموو هەڵبژاردەکان جێگەى ڕێزن، هۆنگ کۆنگیش یەکێکە لەو هەڵبژاردانەى دەیەوێت ناسنامەى خۆى بسەلمێنێت، یاریزانەکانیشم لە کەمتەرخەمى ئاگاداردەکەمەوە، لە هەمان کاتدا متمانەیەکى زۆرمان هەیە و ڕکابەرەکەمان تێدەپەڕێنین".

 

گ . ف