ڤێدیۆ.. ریاڵ مەدرید یاریی لوتکەى لە سیڤیلیە بردەوە

ڤێدیۆ.. ریاڵ مەدرید یاریی لوتکەى لە سیڤیلیە بردەوە
2019-09-23

7498 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەخولی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید بەگۆڵێکی بنزیمە سێ خاڵی گرنگی لە سیڤیلیە سەند.

لەدرێژەى یارییەکانی هەفتەى پێنجەمی خولی ئیسپانیا یانەى ریاڵ مەدرید لەدەرەوەى یاریگاى خۆی بوە میوانی یانەى سیڤیلیە.

ریاڵ مەدرید بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر سەرکەوتنی بەسەر سیڤیلیە بەدەستهێنا.

تاکە گۆڵی یارییەکە کەریم بنزیمەى فەرەنسی بە لێدانی سەر لەخولەکی 64 تۆماریکرد.

بەو بردنەوەیە ریاڵ مەدرید کۆی خاڵەکانی بۆ 11 خاڵ بەرزکردەوەو بەجیاوازی گۆڵ لەپلەى دوەمدایەو ئەتلەتیک بلباو یەکەمی گرتوە کە ئەویش 11 خاڵی هەیە.

سیڤیلیە بەو شکستە دابەزی بۆ پلەى پێنجەم و 10 خاڵی کۆکردۆتەوە.