ڤیدیۆ: لە خولی ئەڵمانیا بروسیا دۆرتمۆند و ئینتراخت فرانکفۆرت یەکسان بوون

ڤیدیۆ: لە خولی ئەڵمانیا بروسیا دۆرتمۆند و ئینتراخت فرانکفۆرت یەکسان بوون
2019-09-22

995 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئەڵمانیا بروسیا دۆرتمۆند و ئینتراخت فرانکفۆرت بە دوو گۆڵ یەکسان بوون.

لە هەفتەی پێنجەمی خولی تۆپی پێی ئەڵمانیا، یانەی بروسیا دۆرتمۆند لە دەرەوەی یاریگای خۆی بوە میوانی یانەی ئینتراخت فرانکفۆرت.

یاریەکەش بە یەکسانی و بە دوو گۆڵ بۆ هەردوو یانە کۆتایی هات، گۆڵەکانی دۆرتمۆند ڤیتسڵ و سانچۆ تۆماریان کرد،گۆڵەکانی فرانکفۆرتیش ئەندریە سیلڤا و دیلانی بەهەڵە لە خۆیان تۆماریان کرد.

بەم ئەنجامە،بروسیا دۆرتمۆند بە کۆکردنەوەی ١٠ خاڵ لە سێیەمی ریزبەندی خولی ئەڵمانیدا دەبینرێت ،ئینتراخت فرانکفۆرتیش بە ٧ خاڵ لە پلەی نۆیەمدایە.

 

خ . ک