ڤیدیۆ.. لەخولی ئینگلتەرا ئارسناڵ لە ئەستۆن ڤیلای بردەوە

ڤیدیۆ.. لەخولی ئینگلتەرا ئارسناڵ لە ئەستۆن ڤیلای بردەوە
2019-09-22

1607 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەخولی تۆپی پێی ئینگلتەرا یانەى ئارسناڵ بەسێ گۆڵ بەرامبەر بەدوو ۆگڵ لە ئەستۆن ڤیلای بردەوە.

لە درێژەى یارییەکانی هەفتەى شەشەمی خولی ئینگلتەرا یانەى ئارسناڵ لەناو یاریگاى ئیمارات میوانداری یانەى ئەستۆن ڤیلای کرد.

لەو یارییەدا دوو جار ئەستۆن ڤێلا گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد و تا خولەکی 80 بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لەپێش بوو.

بەڵام یانەى ئارسناڵ لەماوەى چوار خولەکدا توانیان گۆڵی یەکسان بونەوەو بردنەوەش تۆماربکەن و سێ خاڵی گرنگ بەدەست بهێنن.

سێ گۆڵەکەى ئارسناڵ پیپی و چامبەریس و ئۆبامیانگ کردیان و دوو گۆڵەکەى ئەستۆن ڤێلاش جۆن ماکجین و مۆرایس کردیان.

بەوەش ئارسناڵ کۆی خاڵەکانی بۆ 11 خاڵ بەرزکردەوەو سەرکەوت بۆ پلەى چوارەمی ریزبەندی.