ڤیدیۆ.. لەخولی ئینگلتەرا لیڤەرپوڵ لە چێڵسی بردەوە

ڤیدیۆ.. لەخولی ئینگلتەرا لیڤەرپوڵ لە چێڵسی بردەوە
2019-09-22

2233 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەخولی تۆپی پێی ئینگلتەرا لیڤەرپوڵ بەدوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە چێڵسی بردەوە.

لەدرێژەى یارییەکانی هەفتەى شەشەمی خولی ئینگلتەرا یانەى لیڤەرپوڵ بوە میوانی یانەى چێلسی.

لە 30 خولەکی سەرەتادا لیڤەرپوڵ کۆنترۆلی یاریگاى گرتە دەست و توانیشی دوو گۆڵ لە رێگەى ئارنۆڵد و فێرمینۆوە تۆماربکات و تایمی یەکەم بەو دوو گۆڵە پێشکەوتن.

تایمی دوەم هەرچەندە نگۆلۆ کانتی گۆڵێکی بۆ چێڵسی تۆمارکرد بەڵام ئەو گۆڵە بەس نەبوو بۆ ئەوەى ئەنجامەکەی پێ یەکسان بکەنەوە.

یارییەکەش بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سودی لیڤەر کۆتایی هات.

بەو بردنەوەیە لیڤەرپوڵ بە 18 خاڵ و بە شەش بردنەوەى لەسەر یەک پیشەنگی ریزبەندی خولی ئینگلتەراى گرت.