کۆنفرانسی رۆژنامەنوسی ڤالڤێردی پاش یەکسان بونی بەرشەلۆنە و دۆرتمۆند

کۆنفرانسی رۆژنامەنوسی ڤالڤێردی پاش یەکسان بونی بەرشەلۆنە و دۆرتمۆند
2019-09-18

15283 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڤالڤێردی دانی بەوەدا نا کە توشی کێشەى زۆر بون بەرامبەر دۆرتمۆند و پێشیوایە هێرشبەرەکانی هێشتا لێکتێگەیشتن لەنێوانیان دروستنەبوە.

پاش یەکسان بونی بەرشەلۆنەو دۆرتمۆند ڤالڤێردی راهێنەری بەرشەلۆنە بەشداری کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیکرد.

ڤالڤێردی دانی بەوەدا نا کە دۆرتمۆند لە یاریگاى خۆی زۆربەهێزەو توانیویانە تایمی دووەم هەلی گۆڵی زۆر دروستبکەن.

باسیشی لەوە کرد کە لەم یارییەدا توشی ئاستەنگی زۆر بون بەتایبەت پاش پێکانی ئالبا.

تەئکیدیشی کردەوە کە ئەمە یەکەم یارییە سوارێز 90 خولەک یاریی بکات و میسیش پاش دوو مانگ پێکان گەراوەتەوە بۆ یاریکردن.

باسیشی لەوە کرد کە هێرشبەرەکانی پیویستیان بەوەیە زیاتر لێکتێگەیشتن لە نێوان خۆیان دروستبکەن.

 

 

بەشێک لە قسەکانی ڤالڤێردی

ڤالڤێردی: توشی کێشەى زۆر بوین و هەلی زۆریان دروستکرد بۆگۆڵ، ئێمەش کەمترین هەلی گۆڵمان هەبوو، ئەوان بەهێزن لە یاریگاى خۆیان.

 

ڤالڤێردی: یارییەکەیان لە ئێمە ئاڵۆز کرد، بە خۆشحاڵییەوە شتیگن ئامادەبوو

 

ڤالڤێردی: میسی زۆر لەگەڵ هاورێکانی راهێنانی نەکردبوو، ئەوەى پێویست بوو کردی لە یارییەکەدا.

 

ڤالڤێردی: یاریزانەکانی پێشەوە پێویستیان بەوەیە زیاتر پێکەوە یاریی بکەن تا لێکتێبگەن، ئەم یارییە هەنگاوی یەکەم بوو.

 

ڤالڤێردی:تایمی دووەم توشی کێشەى زۆر بوین.

 

ڤالڤێردی: میسی لە وەرزی رابردوەوە یاریی بۆ بەرشەلۆنە نەکردوە، چوە ناو یارییەکە کە ریتمی زۆر خێرا بوو، سوارێزیش یەکەم یاریی بوو کە 90 خولەک یاریی بکات.

 

ڤالڤێردی: راستە لەدەرەوەى یاریگاى خۆمان توشی کێشە دەبین، بەڵام نابێت بیرمان بچێت کە ئەمە یەکەم یاریی میسی بوو دواى پێکان، یەکەم یاریی تەواوی 90 خولەکی سوارێز بوو، ئالبا توشی پێکانبوو، دۆرتمۆندیش زۆر بەهێزە لە یاریگاى خۆی.