ڤیدیۆ.. ئینتەرمیلان و سلاڤیا براگ یەکسان بوون

ڤیدیۆ.. ئینتەرمیلان و سلاڤیا براگ یەکسان بوون
2019-09-18

1404 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەخولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا هەردوو یانەى ئینتەرمیلان و سلاڤیا براگ بە گۆڵێک یەکسان بوون.

لە میانی یارییەکانی هەفتەى یەکەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنز لیگ یانەى ئینتەرمیلان ی ئیتالی لەیاریگاى خۆی میوانداری یانەى سلاڤیا براگی چیکی کرد.

تایمی یەکەم هەردولا بە بێ گۆڵ یەکسان بون، تایمی دوەم سلاڤیا براگ لەخولەکی 63 گۆڵی پێشکەوتنی کرد.

پێش کۆتایی هاتنی یارییەکە و لەخولەکی 90 نیکۆلۆ بارێلا کە لەلایەن کۆنتیەوە بەشداری پێکرا گۆڵی یەکسانی کردەوە.

بەوەش هەردوو یانەکە خاڵی یارییەکەیان بەیەکسانی بەسەر یەکدا دابەشکرد.