ڤیدیۆ.. چێلسی لەناو یاریگاى خۆی بە ڤالانسیا دۆڕا

ڤیدیۆ.. چێلسی لەناو یاریگاى خۆی بە ڤالانسیا دۆڕا
2019-09-18

2344 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەخولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا یانەى چێڵسی لەبەردەم هاندەرانیدا بە یانەى ڤالانسیا دۆڕا.

لە درێژەى یارییەکانی جەولەى یەکەمی قۆناغی کۆمەلەکانی چامپیۆنز لیگ یانەى چێڵسی لەناو یاریگاى ستامفۆرد بریدج میوانداری یانەى ڤالانسیای کرد.

یارییەکە بە پێچەوانەى پێشبینیەکانەوە دەرکەوت و ڤالانسیا ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە.

بەوەش چێڵسی توشی شکست هات و ڤالانسیاش بە سێ خاڵ ی گرنگەوە لە ئینگلتەرا گەڕایەوە.