ڤیدیۆ.. ناپۆلی لە پاڵەوانی وەرزی رابردووی چامپیۆنز لیگی بردەوە

ڤیدیۆ.. ناپۆلی لە پاڵەوانی وەرزی رابردووی چامپیۆنز لیگی بردەوە
2019-09-18

3779 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەخولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ناپۆلی بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر سەرکەوتنی بەسەر لیڤەرپوڵی پاڵەوانی وەرزی رابردوو بەدەستهێنا.

یەکێک لە یارییە بەهێزەکانی هەفتەى یەکەمی قۆناغی کۆمەلەکانی چامپیۆنز لیگ روبەروبونەوەى نێوان هەردوو یانەى ناپۆلی و لیڤەرپوڵ بوو.

یارییەکە لە ئیتاڵیا و لە یاریگاى سان پاولۆی تایبەت بە یانەى ناپۆلی بەڕێوەچوو.

لەو یارییەدا ناپۆلی بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت و توانی بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەکە بباتەوە.

دوو گۆڵەکەى ناپۆلی مێرتینز لەخولەکی 82 بە لێدانی سزا و لۆرێنتی لەخولەکی 90 تۆماریکرد.

بەوەش پاڵەوانی وەرزی رابردوو لە یەکەم یاریی قۆناغی کۆمەڵەکانی وەرزی نوێی چامپیۆنز لیگ توشی شکست هات.