کۆنفرانسی ڤالڤێردی راهێنەری بەرشەلۆنە پێش یاریەکەی بروسیا دۆرتمۆند

کۆنفرانسی ڤالڤێردی راهێنەری بەرشەلۆنە پێش یاریەکەی بروسیا دۆرتمۆند
2019-09-16

4464 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڤالڤێردی ڕاهێنەری بەرشەلۆنە دوپاتی کردەوە کە یاریەکی قورس چاوەروانیان دەکات بەرامبەر دۆرتمۆند لە چامپیۆنز لیگ و سبەی سێ شەممە بڕیار لەسەر بەشداری کردن یان نەکردنی میسی دەدات.

پێش ڕووبەروبونەوەی بروسیا دۆرتمۆند لە یەکەم یاری یانەکەی لە چامپیۆنز لیگ،ئرنستۆ ڤالڤێردی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا رایگەیاند: بەرامبەر دۆرمۆند تووشی ئاستەنگی دەبین، ئەوان یانەیەکی بەهێزن بە تایبەت لە یاریگای سیگنال ئیدۆنا پارک،دۆرتمۆند پاڵێوراوی بردنەوەی نازناوی خولی ئەڵمانیایە لەم وەرزەدا،یاریەکی قورس دەبێت و یەکەمین تاقیکردنەوەی گەورەی ئەم وەرزەمانە.

ڤالڤێردی بڵاوی کردەوە: سبەینێ سێ شەممە بڕیار لەسەر بەشداری کردن یان نەکردنی میسی دەدەم لەو یاریەدا،ئەگەر هەستی با ئاسودەیی کرد و ئامادەبوو بۆ یاریەکە ئەوا بەشداری پێدەکەم،میسی لە دواین ڕاهێناندا زۆر بە باشی دەرکەوت بەلام دەبێت ئاگاداری بین بۆ ئەوەی پێکانەکەی دووبارە نەبێتەوە.

وتیشی: رۆژی ماڵئاوایی کردن لە چامپیۆنز لیگ زۆر ناخۆش بوو، وەرزی ڕابردووئێمە نۆ یاری تووشی هیچ شکستێک نەهاتین بەڵام لە یاریگای ئانفێڵد شکستمان هێنا و ماڵئاواییمان کرد لە خولەکە.

ئاماژەی بەوەشدا: سوارێز لە یاریەکەی ڤالەنسیا باش دەرکەوت و هەنگاوێکی باشی بڕی، بە ڕێژەیەکی زۆر بەرامبەر بروسیا دۆرتمۆند بە سەرەکی یاری دەکات.

سەرجەم لێدوانەکانی ڤالڤێردی لە کۆنفرانسەکەدا:

ڤالڤێردی: بەرامبەر دۆرمۆند تووشی ئاستەنگی دەبین، ئەوان یانەیەکی بەهێزن بە تایبەت لە یاریگای سیگنال ئیدۆنا پارک،دۆرتمۆند پاڵێوراوی بردنەوەی نازناوی خولی ئەڵمانیایە لەم وەرزەدا،یاریەکی قورس دەبێت و یەکەمین تاقیکردنەوەی گەورەی ئەم وەرزەمانە.

ڤالڤێردی:  سبەینێ سێ شەممە بڕیار لەسەر بەشداری کردن یان نەکردنی میسی دەدەم لەو یاریەدا،ئەگەر هەستی با ئاسودەیی کرد و ئامادەبوو بۆ یاریەکە ئەوا بەشداری پێدەکەم،میسی لە دواین ڕاهێناندا زۆر بە باشی دەرکەوت بەلام دەبێت ئاگاداری بین بۆ ئەوەی پێکانەکەی دووبارە نەبێتەوە.

ڤالڤێردی: هەندێک کات دەکەویت،بە درێژایی وەرزی ڕابردوو ئێمە باشترین ئاستمان پێشکەش کرد و تەنها یاریەکەی ئانفێڵد خراپ بوین و ئەوەش بو بە بەشێک لە ڕابردوو،ئێستا خولی نوێ دەست پێدەکات پێویستە وانە وەربگرین لە ڕابردوو.

ڤالڤێردی: رۆژی ماڵئاوایی کردن لە چامپیۆنز لیگ زۆر ناخۆش بوو، وەرزی ڕابردووئێمە نۆ یاری تووشی هیچ شکستێک نەهاتین بەڵام لە یاریگای ئانفێڵد شکستمان هێنا و ماڵئاواییمان کرد لە خولەکە.

ڤالڤێردی: کاتێک دەست دەکەین بە وەرزی نوێ بە دڵنیاییەوە ئامانجمان بەدەست هێنانی سەرجەم نازناوەکانە ،ئامانجمان بردنەوەیە لە سەرجەم یاریەکاندا.

ڤالڤێردی: سوارێز لە یاریەکەی ڤالەنسیا باش دەرکەوت و هەنگاوێکی باشی بڕی، بە ڕێژەیەکی زۆر بەرامبەر بروسیا دۆرتمۆند بە سەرەکی یاری دەکات.

ڤالڤێردی: قسەم زۆر لەگەڵ ئانسۆ فانتی نەکردوە، حەزم لە ئامۆژگاری کۆن نیە بیکەم،ئەو یاریزانێکی باشە و داهاتویەکی گەش چاوەڕوانی دەکات، ئەگەر سبەی بەشداری کرد ئەوا بۆ شکاندنی ژمارەی پێوانەیی نیە بەڵکو یانەکەم پێویستی پێیەتی.

ڤالڤێردی: ئەلکاسێر یاریزانێکی ئاست بەرزە، لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا بە سەرەکی یاری دەکات ئەوەش سودێکی زۆری دەبێت بۆ ئەو یاریزانە،یاریزانێکی وردە لە ناو هێڵی سزا بەڵام ئێمە باش ئەو یاریزانە دەناسین چونکە پێشتر یاریزانی ئێمە بوو.

ڤالڤێردی: سوارێز بەختی لەگەڵ پێکان و تۆمار نەکردنی گۆڵ لەدەرەوەی یاریگای خۆمان، تا ئیستا گفتوگۆم لەگەڵ نەکردوە لەسەر ئەو پرسە و حەز ناکەم ئەو پرسیارەم لێ بکرێتەوە.

ڤالڤێردی: لە کۆتایی وەرزدا ژمارەی گۆڵەکانمان ئەژمار بکەن نەک تەنها لە ئیستادا کە لە دوو یاری دەرەوەی یاریگای خۆمان سەرکەوتنمان بەدەست نەهێناوە، ئێمە هەوڵ دەدەین باشتر یاری بکەین لەدەرەوەی یاریگای خۆمان .

ڤالڤێردی: سبەی دۆرتمۆند بە هێرشی هەڵگەراوە یاری دەکات کە لەو شێوە یاریەدا ترسناکن، سبەی دەبینن کە شێوازی یاری کردنمان چۆن دەبێت بەرامبەر ڕکابەرەکەمان.

 

خ . ک