کۆنتی: بڕوا ناکەم بەرشەلۆنە بە روبەڕووبونەوەى ئێمە دڵخۆش بێت

کۆنتی: بڕوا ناکەم بەرشەلۆنە بە روبەڕووبونەوەى ئێمە دڵخۆش بێت
2019-09-16

2139 جار خوێندراوەتەوە

+ -

راهێنەری ئینتەرمیلان تەئکیدی کردەوە کە ئامانجی ئەوەیە هاندەران شانازییان پێوە بکەن و پێشیوایە هێشتا زوە بۆ قسەکردن لەسەر نازناوی خولی ئیتاڵیا. پێش روبەروبونەوەى سلاڤیا براگ، کۆنتی راهێنەری ئینتەرمیلان بەشداری کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیکرد. کۆنتی دوپاتیکردەوە کە دەیانەوێت هاندەرانیان هەست بە شانازی بکەن و پشتگیریان بکەن. وتیشی: گرنگترین شت ئەوەیە سەرجەم یاریزانەکان ئەوپەری تواناى خۆیان لە یاریگادا خەرج بکەن. کۆنتی پێشی وایە یانەی بەرشەلۆنەش کە یەکێکە لە باشترین و بەهێزترین یانەکانی جیهان بە روبەروبونەوەى ئینتەرمیلان دڵخۆش نییە. سەبارەت بە خولی ئیتالیاش پێیوایە هێشتا زوە بتوانن قسە لەسەر نازناوەکە بکەن. ئاماژەى بەوەشدا کە رکابەرییەکان ئەمساڵ بەهێز دەبێت و وەک ساڵانی رابردوو ناهێڵن یوڤی هەر خۆی پاڵێوراو بێت.