فەرمی.. دی خیا بۆندەکەى لەگەڵ مانچستەر یونایتد درێژکردەوە

فەرمی.. دی خیا بۆندەکەى لەگەڵ مانچستەر یونایتد درێژکردەوە
2019-09-16

1257 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەشێوەیەکی فەرمی داڤید دی خیای ئیسپانی بۆندەکەى لەگەڵ مانچستەر یونایتد تا ساڵی 2023 درێژکردەوە.

پێگەى فەرمی یانەى مانچستەر یونایتد بڵاویکردەوە، دی خیا رازی بوە بۆندەکەى تا ساڵی 2023 درێژ بکاتەوە لەگەڵ ئەگەری درێژکردنەوە بۆ ساڵێکی تریش.

پاش نوێکردنەوەى بۆندەکەشی ، دی خیا ئاماژەى بەوەدا کە ئەو شانازی دەکات لە ریزەکانی یانەیەکی گەورەى وەک مانچستەر یونایتد یاریی دەکات.

وتیشی: شەرەفێکی گەورەیە کە هەشت ساڵە لە یانەى مانچستەر یونایتد یاریی دەکەم و دەشتوانم ماوەیەکی تریش تیا بمێنمەوە.

دی خیا لە خولی ئینگلتەرا 280 یاریی گۆڵچی مانچستەریونایتد بوەو 785 گۆڵی گەراندۆتەوەو 102 یاریش تۆڕی گۆڵەکەى بە خاوێنی هێشتۆتەوە.