راهێنەری دۆرتمۆند: پێش روبەڕووبونەوەى بەرشەلۆنە ئامۆژگاریم وەرگرتووە

راهێنەری دۆرتمۆند: پێش روبەڕووبونەوەى بەرشەلۆنە ئامۆژگاریم وەرگرتووە
2019-09-16

6015 جار خوێندراوەتەوە

+ -

راهێنەری دۆرتمۆند دڵخۆشە بە یاریکردن دژی بەرشەلۆنەو دوپاتیشیکردەوە کە پێش ئەو یارییە چەند ئامۆژگاریەکی وەرگرتوە.

پێش روبەروبونەوەى یانەى بەرشەلۆنە لەخولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، فافری راهێنەری دۆرتمۆند بەشداری کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسی کرد.

فافر دڵخۆشە بەوەى روبەروی یانەیەکی بەهێزی وەک بەرشەلۆنە دەبنەوەو ئاماژەى بەوەشدا کە پێش تیروپشکەکە هەستی کردوە لەیەک کۆمەڵەدا دەبن.

باسیشی لەوە کرد کە پێش یارییەکە چەند ئامۆژگارییەکی وەرگرتوە بۆ وەستاندنیان.

هیواشی خواست هاندەران بتوانن لەو یارییەدا پاڵپشتیان بن بۆ ئەوەى ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن.

پێشیوایە بێ میسی ئەوان بەشێوەیەکی جیاواز یاریی دەکەن و پشت بە هێرشبەری نادیاردەبەستن.