مانچستەریونایتد لە گواستنەوەى زستانەدا یەک یاریزان دەکرێت

مانچستەریونایتد لە گواستنەوەى زستانەدا یەک یاریزان دەکرێت
2019-09-11

2855 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئیدارەى مانچستەر یونایتد بەڵێنی بە سۆلشایەر داوە ، لە گواستنەوەى زستانەدا پارەى گرێبەستێکی گەورەی پێ بدەن. یانەى مانچستەر یونایتد لەسەرەتاى خولی ئینگلتەرا بە خراپی دەستی پێکردو لە چوار یاریدا شکستێک و دوو یەکسان بون و بردنەوەیەکی هەیە و لە پلەى هەشتەمدایە. سۆلشایەر بە ئیدارەى مانچستەر یونایتدی وتوە کە وەک پیویست یاریزانی بەتواناى نیە لە هێلی ناوەراستدا. بە پیی هەوالی رۆژنامەکان خێزانی گلایزەرزی سەرپەرشتیاری یانەى مانچستەر یونایتد بەڵێنیان بە سۆلشایەری راهێنەر داوە لە هاویندا پارەى گرێبەستێکی گەورەى پێ بدەن. یانەى مانچستەر یونایتد لەموەرزەدا دەستبەرداری هەریەک لە یاریزانان ئەندرێ هێرێرا و لۆکاکۆ و سانچێز و سمۆلینگ و دارمیان بوو، لەجێی ئەوان بیساکا و ماکوایەر و دانیال جەیمسی کڕیوە.