سوارێز چاکبۆتەوە بەڵام هێشتا میسی پێکانی هەیە

سوارێز چاکبۆتەوە بەڵام هێشتا میسی پێکانی هەیە
2019-09-11

1328 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سوارێز گەڕاوەتەوە بۆ راهێنانەکانی بەرشەلۆنە بەڵام میسی لە دورکەوتنەوە بەردەوامەو ئاستەمە بەرامبەر ڤالانسیا یاریی بکات. لەدواین ئامادەکارییەکانی بەرشەلۆنە بۆ یارییەکەى ڤالانسیا لەخولی ئیسپانیا، لویس سوارێز گەڕایەوە مەشق و راهێنانە بەکۆمەڵەکان. بەڵام هێشتا میسی نەیتوانیوە بەشداری راهێنانی بەکۆمەڵ بکات و لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە. تیمی پزیشکی یانەى بەرشەلۆنە بەدوری دەزانن میسی بتوانێت بەرامبەر ڤالانسیا یاریی بکات و ئامانجیان ئەوەیە بۆ یاریی دۆرتمۆند لە چامپیۆنز لیگ چاکی بکەنەوە. ڤالڤێردی راهێنەری بەرشەلۆنە بریاریداوە بۆ یارییەکەى ڤالانسیا لە 14ی مانگ لە هێڵی پێشەوە یاریی بە گریزمان و سێرجی رۆبێرتۆ کارلیس پیرێز بکات.