پاش پێنج ساڵ مایکل شوماخەر هۆشی هاتەوە بەرخۆی

پاش پێنج ساڵ مایکل شوماخەر هۆشی هاتەوە بەرخۆی
2019-09-11

13034 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پاش پێنج ساڵ، مایکل شوماخەری پاڵەوانی پێشوی یارییەکانی فۆرمۆلاوەن هۆشی هاتەوە بەر خۆی. مایکل شوماخەری ئەڵمانی و شۆفێری تیمی فۆرمۆلاوەن بۆ پێشبرکێ خێراکان لەکاتی پشوەکانیدا دەچێتە فەرەنسا بۆ بەشداریکردن لە خلیسکان لەسەر سەهۆڵ، بەڵام لەوێ توشی بەرکەوتنێکی گەورە دەبێت لەسەریدا و لەهۆش خۆی دەچێت. شوماخەر ماوەى پێنج ساڵە لەهۆش خۆی چیەو دواجار هۆشی هاتەوە بەر خۆی. رۆژنامەى لۆ باریزیانی فەرەنسی باسی لەوە کردوە کە شوماخەری تەمەن 50 ساڵ ئێستا دەزانێت چی لە چواردەوری رودەدات. شوماخەر پێنج سألە لە ژێر چاودێری پزیشکیدایەو چەندین جار ژیانی کەوتۆتە مەترسییەوەو لە مردن نزیکبۆتەوە.