ئاردا توران سزایەکی قورس درا

ئاردا توران سزایەکی قورس درا
2019-09-11

10768 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئاردا تورانی تورکی ئەگەر لەماوەى پێنج ساڵی داهاتودا هەر تاوانێکی تر بکات ، بۆ دوو ساڵ و هەشت مانگ دەخرێتە زیندانەوە. ئاردا توران لە یانەیەکی شەوانە لە ئەستەنبول لە ساڵی رابردودا لەگەڵ بیرکاى شاهێنی گۆرانیبێژ توشی شەر هات و لوتی شکاند. دواتریش لە نەخۆشخانە دەمانچەى دەرهێناو چەند فیشەکێکی نابوو بە زەویەکەوە کە بوە هۆی دروستکردنی ترس و دڵەراوکێ لە ناو نەخۆشخانەکەدا. ئەوەش واى لە دادگاى باڵای تورکیا کرد سزاى زیندانی بۆ ئاردا توران دابنێن گەر لەماوەى پێنج ساڵی داهاتوو هەر رەفتارێکی ناشرین بکات. ئاردا توران لە یانەى باشاکی تورکی یاریی دەکات و بەشێوەیەکی خواستن لە بەرشەلۆنە رۆیشتوەو هەر بەهۆی ئەو شەرەشەوە لەلایەن یانەى باشاکەوە بە 430 هەزار دۆلار غەرامە کرا. ئاردا توران یەکێکە لە یاریزانە تورەکانی تۆپی پێ و وەک پێویست ناتوانێت کۆنترۆلی خۆی بکات و توانیویەتی 100 یاریش بۆ هەڵبژاردەکەى بکات و 17 گۆڵیشی تۆمارکردوە.