باوکی نەیمار: کوڕەکەم حەز دەکات لەگەڵ میسی یاریی بکات

باوکی نەیمار: کوڕەکەم حەز دەکات لەگەڵ میسی یاریی بکات
2019-09-11

2333 جار خوێندراوەتەوە

+ -

باوکی نەیمار دوپاتیکردەوە کە هەوڵی زۆریان داوە بگەرێنەوە بۆ بەرشەلۆنە بەڵام سەرکەوتوو نەبون و ئامانجی کورەکەشی ئاشکراکرد کە یاریکردن لە تەنیشت میسیەوە.

سانتۆس نەیمار باوکی نەیماری یاریزانی یانەى پاریس سانجێرمان کە لەهەمان کاتدا بەڕێوەبەری کارەکانیەتی لەنوێترین لێدوانیدا کۆمەڵێک پرسی جیاوازی جوڵاند.

نەیمار ئاماژەى بەوەدا کە کورەکەى لە بەرشەلۆنە دڵخۆش بوەو دەیەوێت بگەرێتەوە بۆ دڵخۆشییەکەى رابردوی.

وتیشی: هەموو شتێکمان کرد بۆ ئەوەى بتوانین بگەرێینەوە بۆ یانەى بەرشەلۆنە بەڵام سەرکەوتوو نەبوین و ئیدارەی هەردوو یانەکە رێنەدەکەوتن.

باوکی نەیمار باسی لەوە کرد کە ئامانجی کورەکەى یاریکردنە لە تەنیست میسی ئەرجەنتینی و هەوڵی زۆرمان دا بۆ بەدەستهێنانی ئەو ئامانجە.

باسیشی لەوە کرد کاتێک بازاری گواستنەوەى یاریزانان داخراوە، نەیمار زۆر دڵتەنگ بوە.

بەرشەلۆنە سێ جار گرێبەستی فەرمی بۆ پاریس سانجێرمان نارد بەڵام هەرسێکی لەلایەن یانە فەرەنسیەکەوە بۆ دەستبەردار بون لە نەیمار رەتکرایەوە.