ژمارەکانی رۆناڵدۆ لەگەڵ پورتوگال تۆقێنەرن

ژمارەکانی رۆناڵدۆ لەگەڵ پورتوگال تۆقێنەرن
2019-09-11

6483 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رۆناڵدۆ بە تۆمارکردنی چوار گۆڵ ژمارەى گۆڵەکانی لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆ گەیاندە 25 گۆڵ و ژمارەى گۆڵەکانیشی لەگەڵ پورتوگال گەیشتە 93 گۆڵ.

لە یارییەکەى پورتوگال و لیتوانیا رۆناڵدۆ چوار گۆڵ واتە سوپەر هاتریکی تۆمارکرد.

پاش یارییەکە رۆناڵدۆ وتی: یاریی تۆپی پێ ناکەم لەبەر بەدەستهێنانی خەڵات، بەڵکو ئامانجم ئەوەیە هاوکاری هەڵبژاردەى وڵاتەکەم بکەم.

وتیشی: ئامانجم ئەوەیە لە گۆڵ تۆمارکردن دانەبڕێم.

رۆناڵدۆ بە تۆمارکردنی ئەو چوار گۆڵە ژمارەى گۆڵەکانی بۆ 25 گۆڵ بەرزکردەوە لە پاڵاوتنەکانی ئەوروپا کەئەوەش ژمارەى پێوانەییە و ژمارەى گۆڵەکانیشی لەگەڵ هەڵبژاردەکەى گەیاندە 93 گۆڵ.

ئێستا گۆڵکاری مێژووی هەڵبژاردەکان عەلی دائی ئێرانیە بە تۆمارکردنی 109 گۆڵ و رۆناڵدۆ پێویستی بە 16 گۆڵی تر هەیە تا بەو ژمارەیە بگاتەوە.