یۆرۆی 2020.. فەرەنسا لەسەر بردنەوەکانی بەردەوامە

یۆرۆی 2020.. فەرەنسا لەسەر بردنەوەکانی بەردەوامە
2019-09-11

1108 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2020 فەرەنسا بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر لە ئەندۆراى بردەوە.

لە درێژەى یارییەکانی قۆناغی شەشەمی پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2020 ، هەڵبژاردەى فەرەنسا لەناو یاریگاى خۆی میوانداری هەڵبژاردەى ئەندۆراى کرد.

فەرەنسا بە ئەنجامێکی گەورە و بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە.

سێ گۆڵەکەى فەرەنسا، کومان و لینگلیت و وسام بن یەدیر تۆماریانکرد.

بەوبردنەوەیە فەرەنسا کۆی خاڵەکانی بۆ 15 خاڵ بەرزکردەوەو شانبەشانی تورکیا لە پلەى یەکەمدایە و ئەویش 15 خاڵی هەیە بەڵام ئایسلەندا دوا یاریی جەولەکەى دۆراند و ئیستا ئەو 12 خاڵی هەیە.