ڤیدیۆ.. ئینگلتەرا پێنج بە سێ لە کۆسۆڤۆی بردەوە

ڤیدیۆ.. ئینگلتەرا پێنج بە سێ لە کۆسۆڤۆی بردەوە
2019-09-11

1258 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2020 ئینگلتەرا بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ لە کۆسۆڤۆی بردەوە.

لە درێژەى یارییەکانی جەولەى شەشەمی پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2020 لە کیشوەری ئەوروپا هەڵبژاردەى ئینگلتەرا لەناویاریگاى خۆی میوانداری هەڵبژاردەى کۆسۆڤۆی کرد.

لە یارییەکی پر گۆڵدا ئینگلتەرا بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ سەرکەوتنی بەسەر کۆسۆڤۆ بەدەستهێنا.

پێنج گۆڵەکەى ئینگلتەرا دوانیان سانچۆ تۆماریکردو سیانەکەى تریش میریجیم بە هەڵەو هاری کەین و سترلینگ کردیان.

بەو بردنەوەیە ئینگلتەرا کۆی خاڵەکانی بۆ 12 خاڵ بەرزکردەوەو چوارەم بردنەوەى لە چوارەم یاریدا بەدەستهێناوە بەجیاوازی سێ خاڵ لە پێش چیکەوەیە کە ئەو نۆ خاڵی هەیە و دوەمە.