پورتوگال لە لیتوانیای بردەوەو رۆناڵدۆش سوپەر هاتریکی کرد

پورتوگال لە لیتوانیای بردەوەو رۆناڵدۆش سوپەر هاتریکی کرد
2019-09-11

3386 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پورتوگال پێنج گۆڵی لە لیتوانیا کرد و رۆناڵدۆش سوپەر هاتریکی تۆمارکرد.

لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2020 هەڵبژاردەى پورتوگال لەدەرەوەى یاریگاى خۆی روبەروی هەڵبژاردەى لیتوانیا بوەوە.

پورتوگال بە ئەنجامێکی گەورە و بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یاریەکەى لە سودی خۆی کۆتایی پێهێنا.

پێنج گۆڵەکەى پورتوگال چواریان رۆناڵدۆ لەسەر یەک تۆماریکرد و هاوکاری هەڵبژاردەکەى کرد بۆ بردنەوە لە لیتوانیا.

بەو سوپەر هاتریکە رۆناڵدۆ ژمارەى گۆڵەکانی لەگەڵ پورتوگال گەیاندە 93 گۆڵ و توانیویشیەتی بەرامبەر 41 هەڵبژاردەى جیاواز گۆڵ تۆماربکات.

بەو ئەنجامە پورتوگال بە هەشت خاڵ و بە دوو بردنەوەو دوو یەکسان بون لە پلەى دوەمی ریزبەندی کۆمەڵەکەیەتی و بەجیاوازی 5 خاڵ لەدواى ئۆکرانیاوەیە.